Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:19

نه‌وره‌س ره‌شید نووسه‌ری کورد و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی دیراساتی پارتی به‌ هۆی کۆرۆناوه‌ کۆچی دوایی کرد

وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریش چه‌ندین كتێب و نووسینی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌22-10-2020 نه‌وره‌س ره‌شید نووسه‌ر و رووناكبیری كورد له‌ شاری هه‌ولێر به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد.

نه‌وره‌س ره‌شید هه‌روه‌ها ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستانیش بوو، له‌ ماوه‌ی ژیانی سیاسیی خۆیدا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی خه‌باتی سیاسی له‌ ریزی پارتی كاری كردووه‌ و چه‌ندین پۆست و پله‌ی گرنگی هه‌بووه‌. وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریش چه‌ندین كتێب و نووسینی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.