كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو "عه‌لی حه‌سه‌ن سماقه" بازرگانی گه‌وره‌ی ده‌رمان، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ووڵاتی توركیا كۆچی دوایی كرد.
عه‌لی حه‌سه‌ن بازرگانێكی گه‌وره و دیاری كوردستان و هه‌ولێر بوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكانی هۆز و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوا میدیكا بوو.
ناوبراو له‌دایكبووی ساڵی 1966ی قه‌زای كۆیه بوو ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه و خاوه‌نی 8 منداڵه.
شایه‌نی باسه عه‌لی حه‌سه‌ن دوای ئه‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌بێت دۆخی ته‌ندروستی خراپ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی توركیا ده‌كرێت و شه‌وی ڕابردووش به‌هۆی خراپتربوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.