ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی دهۆك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كۆگای گه‌وره‌ی كاڵا و كه‌ل و په‌ل سووتان و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له دهۆك پێیڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 5:50 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له‌ناو بازاڕی دهۆك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج كۆگای پێڵاو و جانتا و كۆگایه‌كی مادده پلاستیكییه‌كان سووتان.
گوتیشی: ڕووداوه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌بای مۆلیده‌وه ڕوویداوه و پاش ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و به‌رگری و فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه بۆ جاری سێیه‌مه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگر له‌و بازاڕه ده‌كه‌وێته‌وه و زیانی ماددی گه‌وره‌ش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌كاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا وێنه‌گرێك به‌هۆی هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی زۆره‌وه بێهۆش كه‌وت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كرا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕه‌كه دوا ده‌كه‌ن سیستمێكی كاره‌بای ڕێك و پێك بۆ بازاره‌كه دابنرێت تا ڕووداووی هاوشێوه ڕوونه‌داتنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.