له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- دهۆك له‌نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تێ، بەهۆی خێرا لێخورین، ئۆتۆمبیڵێکی نەناسراو پیاوێك دەکاتە قوربانی و دواتریش هەڵدێت.
له‌و باره‌یه‌وه شایه‌تحاڵێك بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە پیاوەکە دەدات دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بێ ئەوەی ڕاوەستێت ڕادەکات و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی پۆلیسی شێخان ئاگاداردەکرێنەوە ده‌ستبه‌جێ دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی ئەوەن شۆفێره‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كه‌شه‌وه ڕایگه‌یاند: پیاوەکە ئاوارەی شنگالە و ماوەی چەند ساڵێكە لە گوندی خەتارێ لە سنوری شێخان نیشتەجێ یە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.