ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2020، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ی به‌لده‌ی كه‌ركوك كه ئه‌فسه‌رێكی كورده به‌ناوی "مقه‌ده‌م تاریق كه‌ساری" له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له‌شوێنه‌كه‌ی عه‌قید نازم ئه‌لشه‌مه‌ری دانرا كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به.
شایه‌نی باسه سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه له لایه‌ن ئیداره به‌زۆر سه‌پێنراوه‌كه‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وامه.
تا ئێستاش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌ڕێوه‌به‌ر و كاربه‌ده‌سته كورده‌كانی كه‌ركوك له پۆسته‌كانیان لادراون و له‌شوێنی ئه‌وان عه‌ره‌ب و توركمان دانراون، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر داهاتووی كه‌ركوك و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.