ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی زیاتر بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هۆشداری دا و رایگەیاند ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە.
مەسرور بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە، لەبەر خاتری خۆمان و خانەوادەکانمان زۆر گرنگە کە هەموومان بەردەوام بین لە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەكانی خۆیارێزی، کە بەشێک لەو ڕێکارانە دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.