لە دوای رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئیمارات رایگەیاند ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی بەبێ وەرگرتنی ڤیزە دەتوانن سەردانی ئیسرائیل بکەن.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوی ئیمارات کە لە ئاژانسی ھەواڵی (WAM)ی ئیماراتی بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە "ئیدی ھاووڵاتییانی ئیمارات دەتوانن بەبێ ڤیزە تا ٩٠ رۆژ سەردانی ئیسرائیل بکەن".
رێکەوتنی ھەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە ٢٠ی ئەیلوول ئەنجامدرابوو. ھاوکات رێکەوتنی "ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان" لە نێوان ھەردوو وڵات لە ١٥ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی واژوو کرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.