بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی کوردستان دواین دیبەیتی ڕاستەوخۆی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و ڕکابەرەکەی بەڕێوەچوو، کە بڕیارە لە سێی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمریكا بەڕێوەبچێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا تەوەرێکی سەرەکی دیبەیتەکەی ترەمپ و بایدن بوو، جۆبایدن لە دیبەیتەکەدا ڕەخنەی لە ترەمپی سهرۆكی ئهمریكا گرت لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە و بەبەرچاوی ئەمریکییەکانەوە خەڵکی دەکوژێت، بەڵام کابینەکەی ترەمپ تەنها لە دوورەوە سەیر دەکات.
لای خۆشیهوه ترەمپ رایگەیاند: سەرەتا چین زانیارییەکانی شاردووەتەوە و ئەوەی ئیدارەکەی کردوویەتی هەنگاوێکی ئەرێنی بووە.
هەر لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ترەمپ گوتی، ئەوەی روویدا کارەساتێکی گەورە بوو، بەڵام تاوانی ئەوان نەبووە و ئەگەر رێکارەکانیان نەبووایە ژمارەیەکی زیاتر خەڵک دەمردن.
لەبەرامبەردا بایدن گوتی، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ترەمپ هیچ پلانێکی گشتگیری نییە و بەرپرسیارێتیی دۆخەکەش هەڵناگرێت.
لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانە، ترەمپ سەرجەم بەرپرسیارێتییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی خستە ئەستۆی د. فاوچی.
لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناشەوە ترەمپ گوتی: لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت.
لهبارهی گوشارهكانی ئهمریكا بۆ سهر ئێران و رووسیا ترهمپ گوتی: هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا وەکو ئەو گوشاری نەخستووەتە سەر رووسیا و ئێران و ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت بایدن هەڵبژاردنەکان بباتەوە.
لەبارەی دهستێوهردانیش لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بایدن رایگەیاند، کە ئێران دەیەوێت دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بکات، گوتی: ئەگەر من له هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئهمریكا ببمهوه، باجێکی قورس بە سهر چین و ئێران و رووسیا دهسهپێنم، لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.