Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:27

ئەمریکا دەرمانێکی وەکو چارەسەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا پەسەندکرد

کوردستان TV
100%

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار دەرمانێکی وەکو چارەسەری بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەسەندکرد.

ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی لە لایەن پەیمانگای تەندروستی نیشتمانی ئەمریکاوە دەرمانی (Veklury)ی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکارهێنرا و قۆناغی چاکبوونەوەی پێنج رۆژ کەمکردەوە، فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، ئەو دەرمانەی وەکو چارەسەری کۆرۆنا پەسەندکرد، لەمەودوا دەتواندرێت دەرمانەکە لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا وەک چارەسەرێکی رێگەپێدراو بدرێتە تووشبووانی کۆرۆنا.

لە راگەیەنراوێکدا فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئاماژە به‌وه‌كراوه‌ بۆ چارەسەری ئەو کەسانە شیاوه‌، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 12 ساڵییەوەیە، کێشی لەشیان لە 40 کیلۆگرام زیاتر بێت،  دەرمانی Veklury بۆ چارەسەرکردنیان بەکاردەهێنرێت.

پەیمانگای تەندروستی نیشتمانی ئەمریکا هۆشداری ده‌دات ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رمانه‌ تەنیا لە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکدا بدرێتە ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، نەک کەسانێک خۆیان لە ماڵەوە بەکاری بهێنن.

هاوکات، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانەکە پێشتریش لەکاتی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، وەکو چارەسەر بەکارهێنراوە و بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی لەسەر تەندروستی ترەمپ هەبوو.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.