Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:33

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی لەخانه‌واده‌ی نەورەس رەشید دەکات

کوردستان TV
100%

بۆ كۆچی دوایی (نەورەس رەشید)، ئەندامی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسەنامەیه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبێت كرد.

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(نەورەس رەشید)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و هەڤاڵی تێكۆشەر(نەورەس رەشید)ئەندامی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتیمان، پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و، ھەڤاڵ و ھاوكارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

 هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(نەورەس رەشید) كەسایەتیەكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر و كادیرێكی چالاك و دڵسۆزی پارتیمان بوو، ھەمیشە دڵسۆزانە و لەخۆبوردوانە بەرپرسیاریەتی و ئەرکەکانی سەرشانی بەئەنجام گەیاندووە. هەروەها وەك نووسەر و لێكۆڵەریش لە بواری بزاڤی رۆشنبیریی و مەدەنیدا رۆڵێكی دیاری هەبووە و، خاوەن قەڵەمێكی بەرچاو و سەنگین بوو.
 هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و نووسەر و رۆشنبیران و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

 دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە گیانی هەڤاڵی كۆچكردوومان بەهەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون 

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٣ـی١٠ـی٢٠٢٠

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.