بەپێی راگەیەنراوێك كه کۆشکی سپی بڵاویكردووهتهوه، دۆناڵد ترهمپ بڕیارێکی پەیوەندیدار بە سوودانی واژوو کردووە و لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ترەمپ زانیاری بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی داوە لەسەر بڕیاری دەرھێنانی سوودا لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە لە دوای پێدانی 335 ملیۆن دۆلار لەلایەن سوودان بە خانەوادەی قوربانیانی تیرۆر دەکراوە و سوپاسی ئیدارەی ئەو وڵاتەش کرا بۆ بوونی تێگەیشتنیان لەسەر ئەم پرسە.
لەبارەی ئەم بڕیارە، تەنھا 45 رۆژ لە پێش کۆنگرێسی ئەمریکادا ھەیە. ئەکەر لەم ماوەیەدا ھیچ ھەنگاوێکی پێچەوانە نەھاوێژرێ ئەوا سوودان بە شێوەیەکی فەرمی لەم لیستە دەردەھێنرێ.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی: "حکوومەتی نوێی سوودان، رازیبووە بڕی 335 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە قوربانیانی تیرۆر و خێزانەکانیان لە ئەمریکا. کاتێک سوودان ئەم پارەیەی بەخشی ئەوا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەردەھێنرێت".
ترەمپ ئەم ھەنگاوەشی بە "دادپەروەری" بۆ گەلی ئەمریکا و ھەنگاوێکی مەزن بۆ سوودان ناوبردووە.
بەھۆی ئەوەی لە نێوان ساڵانی 1991-1996 وڵاتی سوودان باوەشی بۆ سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی بە سەرۆکایەتی ئوسامە بن لادن کردەوە، ئەمریکا بە بیانووی پشتیوانیکردنی تیرۆر، ئەو وڵاتەی خستە "لیستی رەشەوە".
ئەنجوومەنی سەروەری سوودانیش رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لابردنی وڵاتەکەمانی لە لیستی تیرۆر واژوو کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.