ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی بەر‌هه‌مهێنانی پیترۆكیمیایی له باشووری ئێران روویدا و ئاگر له كارگه‌كه كه‌وته‌وه.
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پیترۆكیمیایی له به‌نده‌ری ئیمام له شاری ماهشه‌هر له باشووری ئێران روویداوه.
ماڵپه‌ڕی عه‌سر جنوب له شاری ماهشه‌ر رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری پیترۆكیمیایی بۆندار له وێستگه‌كه روویداوه و له ئه‌نجامدا ئاگرێك له كارگه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی لێدوانی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.