بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: کاتژمێر 5:40خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی ( م،ح،ێ) لەدایک بووی ١٩٧٤ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە. شوێنەواری فیشەک بە جەستەوە هەیە.
ڕاشیگهیاند: بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە. تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.