Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:27

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا: ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی و رفاندنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریکا له‌ تورکیا هه‌یه‌

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ توركیا
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێدانی ڤیزه‌ی به‌ هاووڵاتییانی توركیا راگرت. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بڵاوی كرده‌وه‌، بەشێوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی تورکیا رادەگرێت ئەمەش بەهۆی دەستکەوتنی چەند راپۆرتێک لەبارەی هێرشی تیرۆرستی و هەوڵی رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە ئیستانبوڵ. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە تورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا و کەسانی بیانی لە ئیستانبوڵ هەیە. 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ چه‌ند شوێنێك ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.