ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد تڕه‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای راگوزه‌ری سوودانی و عه‌بدوڵڵا حه‌مدۆك سه‌رۆكی حكوومه‌تی سوودان و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به فه‌رمی رێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خه‌رتوم و ته‌لئه‌ڤیڤیان راگه‌یاند.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: سه‌ركرده‌كانی سوودان و ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به‌م زووانه سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كه‌ن.
تره‌مپ گوتیشی لانیكه‌م پێنج ده‌وڵه‌تی دیكه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
له‌لای خۆشیه‌وه جارید كۆشنه‌ر گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بگه‌نه رێككه‌وتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ له‌دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ گوتی به‌زووترین كات بازنه‌ی رێكکه‌وتنی ئاشتی فراوان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ گوتشی به‌م زووانه شاندی ئیسرائیل و شاندی سوودانی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و كشتوكاڵی كۆده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.