لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دهبلیو لەسەر رێگای سلێمانی ـ ھەڵەبجە، دوو ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، موقەدەم بارزان عوسمان محەممەد رایگەیاند: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دهبلیو لە نزیک گوندی قاجر سەر بە قەزای سەیدسادق له پارێزگای هەڵەبجە، دوو ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
وتیشی، له رووداوهكهدا دوو ھاووڵاتیی دیکەش برینداربوون و لەبەر سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی شەھید شەوکەت لە قەزای سەیدسادقەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کروان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بنکەی پۆلیسی سیروان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.