هێزی ده‌ریایی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانیان بەلەمێکى گواستنەوەى کۆچبەرانیان لە دەریاى ناوەڕاست رزگارکردووە کە ئاڵاى تورکیاى هەڵگرتووە و چەندین هاوڵاتى کورد و عێراقیشى لەسەربووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 57 سەرنشین لەسەر بەلەمەكه بوون کە 31 کەسیان هاووڵاتى عێراقى بوون کە بەشێکیان کوردن لەگەڵ 23 هاووڵاتى ئێرانى و دوو هاووڵاتى تورک کە کاپتنى بەلەمەکە بوون لەگەڵ هاووڵاتىیه‌كی میسرى.
هه‌ر له‌و باره‌وه ده‌زگای لووتكه بۆ كاره‌باری ئاواره و په‌نابه‌ران كه ده‌زگایه‌كی مرۆییه رایگه‌یاند: دوای ئەوەی 18ی ئەم مانگە یەختێک کە 57 کۆچبەری هەڵگرتووە لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە، دوو رۆژ دواتر یەختەکە پەکی کەوتووە و لەلایەن هێزی دەریایی میسرەوە سەرجەمیان رزگار کراون.
دوای گه‌یشتنی كۆچبه‌ره‌كانیش به میسر سەرنشینەکان هاوکارى تەندروستى و کارگێڕییان پێشکەشکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.