پاش ئهوهی دۆناڵد ترهمپی سهرۆكی ئهمریكا واژۆى لهسهر بڕیاری دهرهێنانی سوودان له لیستی وڵاتانی پشتیوانیكهر له تیرۆر كرد، حكومهتی ئهو وڵاته خۆشحاڵی خۆی له بهرامبهر ئهو بڕیاره دهربڕی و پێشوازیان لێكرد.
سەرۆکوەزیرانی سوودان، عەبدوڵڵا حەمدۆک لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیەتی "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە واژووی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر بڕیاری دەرھێنانی ناوی سوودان لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەکەین".
حەمدۆک ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەردەوام دەبن لە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بەمەبەستی تەواوکردنی قۆناغی دەرھێنانی سوودان لە لیستی تیرۆریزم.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی: "حکوومەتی نوێی سوودان، رازیبووە بڕی ٣٣٥ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە قوربانیانی تیرۆر و خێزانەکانیان لە ئەمریکا. کاتێک سوودان ئەم پارەیەی بەخشی ئەوا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەردەھێنرێت".
ترەمپ ئەم ھەنگاوەشی بە "دادپەروەری" بۆ گەلی ئەمریکا و ھەنگاوێکی مەزن بۆ سوودان ناوبردووە.
بەھۆی ئەوەی لە نێوان ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٦ وڵاتی سوودان باوشی بۆ سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە سەرۆکایەتی ئوسامە بن لادن کردووەتەوە، ئەمریکا بە بیانووی پشتیوانیکردنی تیرۆر، ئەو وڵاتەی خستە "لیستی رەشەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.