نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراق، وورده‌كارییه‌كی وه‌رگرتنی مووچه‌ی راگه‌یاند، كه مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری عێراق ده‌ڵێت: وورده‌كارییه‌كه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌م شێوه‌یه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی 4 ملیۆن دینار، ده‌رماڵه‌ی پۆست 2 ملیۆن دینار،ده‌رماڵه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون 3 ملیۆن دینار.
هه‌روه‌ها نه‌بیل مه‌رسومی روونیكردۆته‌وه كه ده‌رماڵه‌كانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا %100 ، ماجستێر %75 ، بكالۆریۆس %45 ، په‌یمانگه %35،ئاماده‌یی %25 له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی .
شاره‌زای ئابووری عێراق ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،مانگانه ده‌گاته له نێوان 10 تا 13 ملیۆن دینار.
نه‌بیل مه‌رسومی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌رئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بروامانه‌ی ئاماده‌یی هه‌بێت،ئه‌وا مانگانه 10 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته مووچه‌ی 20 فه‌رمانبه‌ر كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس - یان هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سۆمه‌ر نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.