بۆ كۆچی دوایى نوسه‌رو ڕووناکبیرو سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كوردستان د.شه‌فیق قه‌زاز، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میى ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى كرد، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوه هەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و سیاسەتڤان و ئەکادیمیستی ناوداری کوردستان دکتۆر شەفیق قەزاز-مان بیست.
شەفیق قەزار لەهەموو قۆناغەکاندا لەبەرەی شۆڕش و بەرگریکردن بووە لەمافە زەوتکراوەکانی خەڵکی کوردستان، له‌بوارى نوسین و ڕۆشنبیریشدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى پێشكه‌ش كردووه‌و جێگەی دیارەو لەخزمەتکردنی ئەکادیمیش چەندین نەوەی گۆشکردوون، نوێنەرێكی به‌سه‌لیقه‌ى شۆڕش و کاری دیپلۆماسی بووه بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەی، له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشدا وه‌زیرێكى سه‌ركه‌وتوو بوو.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و بنه‌ماڵه‌و کەسوکارو رێبوارانی رێبازەکەی دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە بەبەهەشتی بەرینى خۆى شادى بکات و سەبووریش بەهەمووان بدات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی د. شه‌فیق قه‌زاز ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.