سه‌ر‌چاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكردووه كه ئێواره‌ی دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا كوچه‌و كۆڵانه‌كانی نزیك له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، به‌ر له خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
چالاكوانان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوایان له هاووڵاتیان كردووه، سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه له‌یادی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 25 ئۆكتۆبه‌ری رابردوو،خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ن.
له‌مباریه‌وه نوری مالیكی،سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه، هۆشداری داوه له‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی ،ببێته هۆی لێدانی عێراق و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات.
هاوكات ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به‌كه‌سێكی نزیك موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داده‌ندرێت بڵاویكردۆته‌وه كه موقته‌دا سه‌در دژی خۆپیشاندان نییه،به‌ڵكو دژی توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی خۆپیشانده‌رانه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.