بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری كلاسیكۆ، یاریزانانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی یانه‌ی شاهانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كرد‌و ناوی له پێكهاته‌ی گشتی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری كلاسیكۆ تۆماركراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاری به‌رامبه‌ر كادیز له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا ئه‌ژنۆی چه‌پی دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه
هاوكات یاریزان ماریانۆ دیاز به هه‌مان شێوه پێكانی چاك بۆته‌وه‌و به‌شداری له مه‌شقه‌كانی میرێنگی كرد، به‌ڵام ناوی له پێكهاته‌ی ڕیال بۆ یاری كلاسیكۆ تۆمارنه‌كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئیدین هازاردو دانی كارڤاخال و ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلا هێشتا پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و له پێكهاته‌ی ڕیال مه‌درید دابڕاون
كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ری حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.