زێنه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا، ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كلاسیكۆی ئه‌مجاره به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام بارسێلۆنا هه‌رده‌م تیپێكی به‌هێزه به تایبه‌تی له یاریه‌كانی كلاسیكۆ كه ئه‌ركی ڕكابه‌ره‌كه‌ی سه‌خت و ئاڵۆز ده‌كات جا هانده‌ران ئاماده‌بن یان نا
له‌باره‌ی پێكانی ڕامۆسیش، زێدان ئاشكرای كرد كه ڕامۆس كاپتنی تیپه‌كه‌یانه‌و ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كۆڵه‌گه‌ی هێڵی به‌رگری یانه‌ی شاهانه، ئێستاش باری ته‌ندروستی یاریزانه‌كه زۆر باشه‌و پێكانی به ته‌واوی چاك بۆته‌وه‌و ڕه‌نگه بۆ كلاسیكۆ ئاماده‌بێت، سه‌باره‌ت به دۆڕانی تیپه‌كه‌شی له دوو یاری پێشوو له یاریگای خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كادیزو شاختار دۆنێتسك، ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ڕایگه‌یاند كه له هه‌ردوو یاری نه‌گه‌یشتنه ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان و ئه‌ركیان سه‌خت بوو، بۆیه نایانه‌وێت دۆڕانیان له‌م دوو یاریه كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته سه‌ر یاری سبه‌ی و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به ته‌واوی تواناكانیانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌ربكه‌ون
زێدان ڕوونیشیكرده‌وه كه گرنگی به ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی نادات و به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت
كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ری حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.