یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی به ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاری كلاسیكۆ هێناو یاریزانانی یانه‌كه دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی، ڕۆناڵد كۆمان سازكرد، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی یاریزانانی بارسا ده‌بینرا له یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه كاتالۆنیه‌كه‌دا
هاوكات جۆردی ئه‌لبا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كرد‌و ناوی له پێكهاته‌ی گشتی بلاوگڕانا بۆ یاری كلاسیكۆ تۆماركراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن تیمی پزیشكی یانه‌كه‌وه به‌فه‌رمی رێگه‌ی پێدرا به‌شداری له یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات، هه‌ر له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ یاری كلاسیكۆ ناوی هه‌ریه‌ك له سێرجینۆ دێست و رۆناڵد ئه‌راوخۆ و میرالیم پیانیچ و ئانسۆ فاتی و پێدری و ئه‌نتوان گریزمان و فراسیسكۆ ترینكاو به‌رچاوده‌كه‌وێت
هاوكات مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی بارسا هێشتا پێكانی چاك نه‌بۆته‌وه‌و ناتوانێت به‌شداری له یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات
كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ری حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.