سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: میسر به‌نداوی نه‌هزه ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و چونكه ناتوانێ به‌م شێوه‌یه بژی.
دوای رێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و سودان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئیسرائیل و سودان گوتی: دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره، میسر ناتوانێ به‌م شێوه‌یه بژی.
هه‌روه‌ها گوتی: كاره‌كه به ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه كۆتایی دێت، گوتومه‌و به‌ده‌نگی به‌رز هاوارم كردووه كه ئه‌م به‌نداوه ده‌ته‌قێننه‌وه،بۆیه ده‌بی شتێك بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتیشی: ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه بوه‌ستێندرێت، نیگه‌رانم له‌وه‌ی میسر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی به‌نداوه‌كه، تووشی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی بۆته‌وه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كرد كه واشنتۆن ئاماده‌یه له دۆسیه‌ی به‌نداوه‌كه ببێته نێوه‌ندگیر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.