به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى سێ كه‌سی له‌گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د راگه‌یاند بۆ تۆمه‌تى به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت كه‌به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه تۆمەتباران کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەست گیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیرا
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.