Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:26

وەرگرتنی نمونە لە لەش دوای دەست درێژی سێکسی

‎ماددەی نامۆ لەسەر پێست تاکو ٤٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە
کوردستان TV
100%

ئەم بابەتە زانستییە زۆر گرنگە لە ڕووی پزیشکی دادوەری و دادگا و پارێزەر و دادوەرەکان زۆر سوودی لێوەردەگرن.
‎لە حاڵەتی دەست درێژی سێکسی زۆر جار ئێمەی پزیشکی دادوەر توشی کێشە دەبین چونکە حاڵاتی دەست درێژی سێکسی جگە لە پشکنینی قوربانییەکە کۆمەڵێک نمونە هەیە لەڕووی زانستییەوە دەبی وەربگیریێت تاکو بەڵگەکان بەهێزتر بن و ئاسەوار لەسەر جەستە بزر نەبیت.
 بەڵام لێرە زۆر کاتی پێ دەچێ تاکو دەچێتە دادگا پاشان دەنێردرێتە پزیشکی دادوەری زۆر شت وون دەبێت.بۆیە داوا دەکەم بە زووترین کات ئەو حاڵەتانە بگەنە پزیشکی دادوەری...
‎هەندێ لەو نمونانەی کە پێویستن وەربگیرین لەکاتی ڕوودانی دەست درێژی سێکسی و تاوانی تر:
‎١-وەرگرتنی نمونەی خوێن و میز: مانەوی کحول و دەرمان لە هەر یەک لە خوێن و میز پشت دەبەستیت بە جۆر و ڕێژەکەی . هەریەک لە کحول و دەرمان تاکو ٧٢ کاتژمێر لەخوێن وەردەگیرێت لەدوای ٧٢-٩٦ کاتژمێر تەنها سوود لە میز وەردەگیریت.
‎٢-مووی جەستە بەگشتی:مادەی وشکبۆوە بۆماوەی چەند ڕۆژێک دەمینێتەوە هەرکە تیبینی کرا دەبێ وەک سامپڵ وەربگیرێت بەڵام بۆ پشکنینی دەرمان سوودی نیە تاکو ٤ رۆژ تێپەر نەبێت لەسەر خواردنی دەرمانەکە.
‎٣-وەرگرتنی سامپڵ لە پێست لە شوینی بەریەککەوتن:
‎ماددەی نامۆ لەسەر پێست تاکو ٤٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە هەرچەندە هەندێ تاقیککردنەوە دەڵێن تاکو ١ هەفتە دەمینێ بەڵام ئیمە تاقیگەکانمان زۆر پێشکەوتوو نییە بۆیە تاکو ٤٨ کاتژمێرده‌مینێته‌وه‌.
‎٤-نمونەی ناو دەم پاش غەرغەرەکردن:سپێرم بەگشتی تاکو ٤٨ کاتژمێر لەناو دەم دەمێنی پاش روودانی دەست درێژییەکە.
‎٥- بەشی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
‎هەمان شێوەی پێست بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر سوودی هەیە بۆ سامپڵ وەرگرتن.
‎٦- بەشی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
‎بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەتوانرێت سوودی لێوەرگیریت بۆ سامپڵ وەرگرتن.
‎٧- پشکنینی ژێر نینۆک : کاتی دیاریکراوی نییە زۆر ماددەی جیاوازی تیدا دەدۆزرێتەوە.
‎لێرە بۆمان دەردەکەویت کە تاوان و دەست درێژی سێکسی نابیت دوابکەویت لە هاتنیان بۆ پزیشکی دادوەری بەڵام بە داخەوە لەم وڵاتە ڕووداوی وا هەبووە دوای دوو سێ مانگ هاتوون بگرە زیاتریش زۆر جار داوامان کردووە کە ئەو دواکەوتنە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی مافی قوربانی نەخورێت بەڵام چارە نەکراوە.
‎بۆیە کاتەکانم لەم بابەتە دانا تاکو خەلک هۆشیاری هەبێت و خۆی تاخیر نەکات و بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسە جلی نەگۆریت و خۆی نەشوات و دەمی نەشوات بەگوێرەی ئەو حالەتەی تووشی دەێت.
‎*سەرچاوەی داتاکان : oxford hand book of forensic medicine.
‎دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
‎پسپۆری پزیشکی دادوەری
‎مامۆستا لە کۆلێژی پزیشك

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.