له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی تۆرینۆ دوای دۆراندنی له چوار یاری رابردوو یه‌كه‌م خالی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا كاتێك له یاریه‌كی پر گۆل‌دا به سێ گۆل له‌گه‌ل یانه‌ی ساسۆلۆی میوانداری یه‌كسان بوون
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ماپی به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها میوانه‌كان توانیان گۆلێك له رێگای یاریزانی پۆله‌ندی كارۆل لینیتی تۆمار بكه‌ن
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ساسۆلۆی خاوه‌ن مال له رێگای یاریزانی سربی فلیب دیۆریتش ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه ، به‌لام یاریزانانی تۆرینۆ توانیان دوو گۆلی تر له رێگای یاریزانان ئه‌ندریا بیلۆتی ئیتالی و ساسا لۆكیتشی سربی تۆمار بكه‌ن و به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك پێشبكه‌ون ، به‌لام یانه‌ی ساسۆلۆ خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داو توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه كاتێك یاریزانان ڤلاد كێركیتشی رۆمانی و فرانشیسكۆ كابۆتۆی ئیتالی دوو گۆلی تریان تۆمار كرد ، یاریش به سێ گۆل بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی پێ هات
یانه‌ی تۆرینۆ یه‌كه‌م خالی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو له پله‌ی نۆزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت هه‌رچی یانه‌ی ساسۆلۆیه یازده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی دووه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.