له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی گه‌ری شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیدز یونایتدی كرد‌و تووشی یه‌كه‌م دۆراندن بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤێللا پارك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، گێمی دووه‌م گێمی ده‌ركه‌وتنی یاریزانی ئینگلیزی پاتریك بامفۆردی خاوه‌ن بیست‌و حه‌وت سالان بوو كاتێك توانی سێ گۆل بۆ یانه‌ی لیدز یونایتد له خوله‌كه‌كانی په‌نجاو پێنج و شه‌ستو حه‌وت و حه‌فتاو چوار تۆمار بكات و هاتریك له یاریه‌كه بێنێت و سێ خالیش ببه‌خشێته یانه‌ی لیدز یونایتد‌و له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللا دوای چوار سه‌ركه‌وتنی له‌دوای یه‌ك تووشی یه‌كه‌م دۆراندن بوو له خوله‌كه
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ستۆن ڤێللا خاوه‌نی دوازده خاله‌و له پله‌ی دووه‌م دێت و یانه‌ی لیدز یونایتدیش كۆی خاله‌كانی بۆ ده خال به‌رز كرده‌وه‌و له پله‌ی سێیه‌می ریزله‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.