پرۆژه یاسای قه‌رزكردن چاره‌نووسی مووچه‌ی سێ مانگی داھاتووی مووچه‌خۆران به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دانیشتنی ژماره ١٢ی ئاسایی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌م له خولی چواره‌می ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له وه‌رزی نوێی یاسادانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له میانیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ده‌نگدان بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاسا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كراوه، له خاڵی دووه‌مدا ھاتووه كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ده‌كرێت.
مانگی ئه‌یلوولی رابردوو، حكوومه‌تی عێراقی فیدرال به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی پرۆژه یاسای قه‌رزی ناوخۆیی به‌بڕی ٤١ تریلیۆن دینار (نزیكه‌ی ٣٤ ملیار دۆلار) ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ په‌سه‌ند كردنی به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داھاتوو.
پێشكه‌شكردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوای ئه‌وه ھات كه ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول حكوومه‌تی عێراقی فیدرال پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٠ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بوودجه‌كه به ١٤٨ تریلیۆن دینار خه‌مڵێندرابوو، ھه‌روه‌ھا كورتھێنان تیایدا له سه‌رووی ٨١ تریلیۆن دینار بوو.
به‌ھۆی بوونی تێبینی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پرۆژه یاساكه، حكوومه‌ت پرۆژه‌كه‌ی له په‌رله‌مان كشانده‌وه و له به‌رامبه‌ردا پرۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی پێشكه‌ش كرد تاوه‌كو بتوانێت مووچه‌ی سێ مانگی داھاتووی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كان ، حكوومه‌تی عێراق بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی مانگانه پێویستی به شه‌ش تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناره، ئه‌مه له كاتێكدایه كه داھاتی حكوومه‌ت به داھاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م نزیكه‌ی چوار تریلیۆن دیناربووه.
له ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی عێراقی فیدڕال چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی داراییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له واده‌ی خۆیدا بدات و چاره‌نووسی مووچه‌ی سێ مانگی داھاتووی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران په‌یوه‌سته به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.