له‌دوبه‌ی نافوره‌ی "نه‌خله" وه‌كو گه‌وره‌ترین نافوره له جیهان ،ناوی چووه ناو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهان.
له وڵاتی ئیمارات له شاری دوبه‌ی"نافوره‌ی نه‌خله" له دوبه‌ی كه‌وته‌كار ، ژماره‌ی پێوانه‌یی له جیهان تۆماركرد و ناوی چووه ناو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهان.
جیاوازی نافوره‌ی "نه‌خله" له نافوره‌كانی تر جیهان بریتییه،له‌وه‌ی رووبه‌ره‌كه‌ی 14 هه‌زار و 335 مه‌تری چوارگۆشه‌یه، زیاتر له لووله‌یه‌كی رووناكی "لید"ـی هه‌یه و 7 هه‌زار و 500 ده‌میله‌ی هه‌یه، كه ده‌توانن ئاو بۆ 105 مه‌تر به ستوونی هه‌ڵبده‌ن.
شایانی باسه جوڵه‌ی نافوره‌ی "نه‌خله"ی به پێی ده‌نگی موزیك سه‌ماو جوڵه ده‌كات.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.