پێنج لایه‌نی سوننه له عێراق به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان، به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی‌یان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنا كه 35 ئه‌ندام له‌خۆده‌گرێت.
ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك له هێزه سیاسیه‌كانی سوننه كۆبوونه‌ته‌وه و له میانیدا ره‌وشی سیاسی، ئه‌منی، ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌ندروستییان له عێراق تاوتوێكردووه.
ئوسامه نوجێفی باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌و ته‌حه‌دییاتانه‌ی كه به‌ره‌وڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه گفتوگۆكراوه و گوتی35: ئه‌ندام كه نوێنه‌رایه‌تی (به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان)، (فراكسیۆنی جه‌ماهیر)، (پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی)، (فراكسیۆمی حزبی ئیسلامی و (فراكسیۆنی عێراقییه‌ی سه‌ربه‌خۆ) ده‌كه‌ن له له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكهاتوون بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن له به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ریی بۆ هاووڵاتییانمان و ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م ئه‌و پێنج هێزه، سوننه‌ن.
گوتیشی: به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌رێگای ئه‌م به‌ره نوێیه سیاسییه‌وه، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن به ئامانجی چاندنی متمانه و هیوا به ئاینده و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.