Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:20

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی جۆری دەرمان ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی جۆری دەرمان له‌هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتى خه‌ڵكی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ 

ده‌قی روونكرده‌وه‌كه‌:

ماوەیەکە پەرلەمانتارێک بەناوی (کاروان گەزنەیی) دوور لە ڕێکارەکانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتیمان دەکات بە بێ هیچ بەڵگە و بنەمایەک تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەکردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیارکردن و بەدواداچوون کەوتووەتە نێو ئاڕاستەکانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێکارەکانی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی. لای هەمووان ئاشکرایە کە ئەم بەڕێزە هەر بابەتێک چۆنی بۆ باس بکەن و چی ئاڕاستەبکە ئاوها قسەکان دەهێنێتە سەر ڕاگەیاندن ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نەهیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی کە پرۆسەی چاکسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەکانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێکردووە کە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر وچەواشانە دەکەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە بواری دەرمان هەروەک چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێکتەرەکانی دیکەدا کردووە کە لە دوای لێکۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دوور بووە لە ڕاستیی بۆیە لێرەوە وێڕای ئەوەی بەفەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەکەین لە هەمان کاتدا ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا پێشکەش دەکەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەک لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەکات
ڕای گشتیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم تۆمەتانە نەک ساردمان ناکاتەوە بەڵکو بەگڕوتینێکی زیاتر بەردەواممان دەکات لە پڕۆسەی چاککردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووی گەندەڵکاران و بەرژەوەندخوازان.
بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی جۆری دەرمان KMCA
24 ئۆکتۆبەر 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.