بۆ كۆچی دوایى نوسه‌رو ئه‌كادیمیست د.شه‌فیق قه‌زاز، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى چلووره خان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى كرد، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نوسه‌رو ئەکادیمیست و سیاسەتڤان و وەزیری پێشووترى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، مامۆستا شه‌فیق قه‌زاز–مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی چلوورە خان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری دەکەین، داواكارین له‌خوای گه‌وره سه‌برو ئارامی به‌خانه‌واده‌و ئازیزانی ببه‌خشێت و كۆچكردووش به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.