سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی راگه‌یاند كه سێ مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا واژوومانكردووه، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مسته‌فا كازمی دوای كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا كه له میانیدا سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیای كرد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ورووپا، ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن و یاداشتانه‌مه‌ی لێكتێگه‌شتنییان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووریی، ئه‌منی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا واژووكردووه، بۆیه داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد كه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه بكات.
راشیگه‌یاند كه له میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا، په‌ڕه‌ی سپی چاكسازیی و پاڵپشتیی وڵاتانی ئه‌ووروپا له به ئامانجی په‌ره‌پێدان به كاری دامه‌زراوه‌كانی ئابووریی و دارایی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا تاوتوێكردووه و گوتی: سێ مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا واژوومانكردووه، ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دواتر پرٍۆسه‌ی چاكسازی له په‌ڕه‌ی سپی هه‌ڵده‌سه‌نگێنیین.
مسته‌فا كازمی دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا كه له میانیدا سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیای كرد، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.