سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات یەکتری لە کۆرۆنا بپارێزن بە بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 24 ى 10 ى 2020 مەسروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت. بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە.
له ئاماری24 كاتژمێری رابردووی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه 1053 كه‌س له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
هه‌روه‌ها 400 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 20 كه‌سیش له‌شاره‌كانی هه‌رێم به‌م په‌تایه گیانی له‌ده‌ستداوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.