سه‌ر كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریا له رواندز تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "لایۆش كۆشۆت" دانا.
له سه‌ردانی كونسوڵی هه‌نگاریا بۆ قه‌زای رواندز سه‌ر كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریا، تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "لایۆش كۆشۆت" دانا
دوێنی هه‌ینی رێكه‌وتی 23-10-2020به بۆنه‌ی (64) ه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی هه‌نگارییه‌كان دژ به سته‌م و داگیركاری، ( ئیشتڤان ئیمری ) كونسوڵی گشتی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی قه‌زای رواندز یان كرد و له نێو پاركی وه‌ستا ره‌جه‌ب، تاجه گوڵینه‌یان له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری (لایۆش كۆشۆت) رابه‌ری رووحی و سیمبۆلی هه‌نگارییه‌كانیان دانا.
په‌یكه‌ری (لایۆش كۆشۆت) ڕێكه‌وتی 20-11-2017 له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له نێو پاركی وه‌ستا ره‌جه‌ب له شاری رواندز داندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.