بهرێوهبهرایهتى نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان دهستگیر كردنى باندێكی راگهیاند
بهرێوهبهرایهتیهكه لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه كهوەك هەمیشە بەچاوکراوەی و لێهاتووی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ / ۱٠ / ۲٠۲٠ لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی( ۲,۸٤٦ ) دوو کیلۆ و هەشت سەد و چل و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ٥ ) پێنج تۆمەتبار بەم شێوەیەی خوارەوە:
۱ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۱,۷٦٠ ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و شەست گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین )لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ).
۲ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۱ ) یەك کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).
۳ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۸٦ ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).
راشیدهگهیهنن كه تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۱٤ ) یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.