چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌م، خۆپیشاندان له عێراق ئه‌نجام بدرێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخه‌ران و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه هه‌یه و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه پلانێكی تۆكمه به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌ران و دامه‌زراوه‌كانی گشتیی و تایبه‌ت داندراوه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا خالید مه‌حننا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، گوتی: ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوودا جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه لێكتێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندیی له نێوان لایه‌نی ئه‌منی و رێكخه‌ران و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا هه‌یه، جگه له‌وه‌یش هه‌مووان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به ئاشتیی و شارستانی ئه‌نجام بدرێن.
گوتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی، فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان پلانی تۆكمه‌یان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران و دامه‌زراوه‌كانی گشتیی و تایبه‌ت داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.