له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 25 ى 10 ى 2020 سێ گه‌ره‌كی سلێمانی كاره‌بایان نابێت
له‌ئاگادارییه‌كدا هاتووه كه دانیشتوانی گەڕەکانی، (گۆیژە و تومەلیک و ئازاد) ، بەتایبەت ماڵه‌كانى تەنیشی شەقامی سی مەتری كه دەکەونە سەر فیده‌رى ((٤٦)) سبەی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (7 ی به‌یانی تا 12 ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
هەروەها ئاگاداری‌یان دەکاته‌وه کە لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە، دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه داواكاریشین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.