به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌رانی شه‌وی رابردووی شه‌قامی 100 مه‌تری راگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت كه‌لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عه‌مید دلێر نه‌جار تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار ڕوژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، وە بە کەمتر لە ۱۰ کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران کە لە شەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردوە لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە،
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت كه هەروەها دەست بەسەر ۲ ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیراوه
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕاگیراون بە پێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه عه‌مید دلێر نه‌جار به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس رایگه‌یاندووه كه پۆلیس شەو و ڕۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لە هەولێری پایتەخت بەرقەراربێت وە ناهێڵێن هیچ کەسێک ئەم ئارامیە تێکبدات وە شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانی خۆشەویست وە خۆشمان بە خزمەتکاری هاوڵاتیان دەزانین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.