پێشبینی ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌و رۆژانی دواتر شه‌پۆڵێكی باران بارین و سه‌رما ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
پێگه‌ی ئه‌كیو وێزه‌ری ئه‌مریكی (AccuWeather) كه تایبه‌ته به كهشوای هه‌وای جیهان پێشبینی كردووه كه له رۆژانی 3-11-2020 و 4-11-2020 باران بارین له شاره‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات.
هه‌روه‌ها سادق عه‌تییه، شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه و رۆژانی دوایی، باران بارین ده‌ست پێبكات و شه‌پۆڵێكی سه‌رما روو له‌ناوچه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه كه سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.