گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی له شنگال هه‌ڵدرایه‌وه كه رووفاتی سه‌رووی 70 ئافره‌تی كوردی ئێزدی تێدا بووبێت.
ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونى نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندى هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان و ئەنجومەنى باڵاى رۆحانى ئێزدیى رێوڕەسمێک بۆ هەڵدانەوەى دوو گۆڕی بەکۆمەڵی (دایکەکان) لە قەزاى شەنگال بەڕێوەچوو.
ئه‌و گۆره به كۆرمه‌ڵه هاووڵاتیانی ئێزیدی کە لە سەردەمی داعش کوژرابوون بە ئامادەبوونی کەسوکاریان هەڵدەدرێنەوە.
یەکەم گۆڕى ژنانى ئێزدییە و چاوەڕوان دەکرێت نزیکەى (80) رووفاتى تێدابێت، گۆڕەكان دەكەونە سنوری نێوان هەردوو گوندی سولاغ و كۆچ‌و لە سنوری قه‌زای شنگال.
سبەی یەکشەممەش تیمێکی 40 کەسی دەستدەکەن بە کارەکانیان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکە.
پڕۆسەی گەڕان بۆ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنوری قەزای شەنگال بەردەوامە، هەتاوەکو ئێستا بە چەندین قۆناغ گۆڕی بەکۆمەڵ دەسنیشان دەکەن و هه‌ڵده‌درێته‌وه.
شایه‌نی باسه ساڵی 2017 دوای كشانه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان، چه‌كدارانی داعش پارێزگای سه‌لاحه‌ددین و موسڵیان داگیركرد كرد، دواتر هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زای شنگال به هه‌زارن هاووڵاتی له گه‌نج و پیاو ئافره‌تی كوردانی ئێزیدی كوشت به سه‌دان ئافره‌تیشی زینده به چاڵ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.