لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنى.
ئێوارەی ئهمرۆ شهممه لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەر کەسێک داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە ئەنجام بدات، بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت و هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قهدهغهیه.
بەپێى راگەیەنراواوى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا، هاتوچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان دەروازەکانی هەرێم و تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەکرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكان هەموو شوێنە گشتییەکان نابێت رێگەبدەن بە چوونە ژوورهوهی هاووڵاتیان بەبێ ماسک، هەروەها دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت فەرمانبەر و کرێکارەکانیان پابەند بکەن بە بەستنی ماسک و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی بەپێچەوانەوە غەرامە دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.