سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 75هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە، پابەندبوونی هەرێمی كوردستانی بۆ كاركردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتكردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا، راگهیاند: لە کاتێکدا جیهان یادی 75 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە، ئێمە ئۆپەراسیۆنی (Provide Comfort) دەهێنینەوە یاد، کە لە ساڵانی 1990 ژیانی خەڵکێکی بێشوماری ڕزگار کرد. هەروەها ڕێز لە پشتیوانییە مرۆییە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەگرین.
لە ڕۆژی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی و بووژانەوە بۆ خەڵکانی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.