له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هەڵبژاردنەکانی ئـەمـریکـاو کاریگـەرییەکانی له سه‌ر جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، د. کـاتۆ سـەعـدولـڵا ـ شرۆڤەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند:
پیش دوو رۆژ ئه‌و دیبەیتەى نێوان هه‌ردوو كاندید به‌رێوه چوون كه وه‌ڵامی زۆر پرسیاریان دایه‌وه، تا ئێستاش له رێگه‌ی جیاجیادا زیاتر له 56 ملیۆن كه‌س ده‌نگی داوه، هه‌ر ئه‌مرۆش ترەمپ ده‌نگی خۆی دا و به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد .
پرسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا زۆری نه‌ماوه یه‌كلایی بكرێته‌وه و ته‌نها 10 رۆژ ماوه .
روونیشیكرده‌وه كه سه‌باره‌ت به ئابووری ئه‌مه‌ریكا له كاتی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی تره‌مپ، كه‌س ناتوانێت گله‌یی بكات، نه بایدن و نه دیموكرات ناتوانن ئه‌و گله‌ییه ئاراسته‌ی تره‌مپ بكه‌ن. ئاماژه‌شیدا كه بایدن نه‌یتوانیوه شتێكی نوێ بێنێت بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و ڤایرۆسه كه هه‌ندێ جار ئه‌و تۆمه‌ته ده‌خاته ئه‌ستۆی تره‌مپ كه نه‌یتوانیوه ڤاكسین بۆ ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزێته‌وه .
كاتۆ سه‌عدولڵا ئاماژه‌یدا كه ترەمپ ده‌ڵێ ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌موو بازار دابخه‌ین ئه‌وا گرفت و ئاسته‌نگی زۆر بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت و روونیشیكرده‌وه كه له سه‌رده‌می تره‌مپ رێژه‌ی بێكاری زۆر كه‌می كردووه .
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی بایدن و تره‌مپ، رایگه‌یاند كه زۆر جیاوازی هه‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی نێوان بایدن و تره‌مپ .
سیاسه‌تی ئۆباما و بایدن زیاتر ناره‌حه‌تی خسته چه‌ندین ناوچه وه‌كو عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا ، به‌ڵام تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئۆباما‌و بایدن پرسی شه‌ری داعشیان بۆ ئێمه جێهێشت .
تره‌مپ دوێنێ رێككه‌وتنێكی له نێوان سودان و ئیسرائیل واژۆ كرد، پێشتریش له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حره‌ین، ئه‌وه سه‌ركردایه‌تیه‌كی گرنگه بۆ ئه‌مه‌ریكا .
ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می تره‌مپ بوو به یه‌كه‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنانی پترۆڵ له جیهان و له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌مه‌ریكا پێویستی به وڵاتانی جیهان نه‌ما، كه‌چی له سه‌رده‌می ئۆباما و بایدن چه‌ندین كێشه‌و گرفت سه‌رتاپای دونیای گرته‌وه به تایبه‌تی له وڵاتانی عه‌ره‌بی .
هه‌ر سه‌رۆكیك تیمێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت كه ستراتیژیه‌تێكی هه‌یه، ئه‌وان ره‌سمی نه‌خشه‌ی سیاسه‌ت ده‌كێشن بۆ سه‌رۆكی وڵات به‌ڵام ستراتیژیه‌تی بالای هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه. تره‌مپ زۆر ستراتیژیه‌تی خۆی گۆڕی له چه‌ندین رووه‌وه، بۆ نموونه له رووی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا.
ئه‌وه‌شی خسته روو كه پرسی 3 هه‌رێم له عێراق ئه‌مجاره له لایه‌ن بایدنه‌وه گرنگی پێ‌نادرێت چونكه ستراتیژیه‌تی ئه‌مجاره جیاوازی ده‌بیت له‌گه‌ڵ ساڵانی پیشوو كه دیموكراته‌كان حوكمرانیان ده‌كرد ئه‌مجاره تیمێكی نوێ پێك دێت و ستراتیژیه‌تی تازه دێته كایه‌وه ئه‌گه‌ر بایدن سه‌ركه‌وێت واتا ئه‌مه‌ریكا زیاتر له دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌گه‌ڕێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.