له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هەڵبژاردنەکانی ئـەمـریکـاو کاریگـەرییەکانی له سه‌ر جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست د. نـەوزاد عـەبـدولـڵا مامۆسـتای زانکـۆ رایگه‌یاند:
كه ئه‌و دیبه‌یته‌ی دوو رۆژی رابردووی نێوان تره‌مپ و بایدن دیبه‌یتێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، بایدن تۆمه‌تی خسته سه‌ر ترەمپ كه كه‌مته‌رخه‌م بووه به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌تای كۆرۆنا و نه‌دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین بۆ ئه‌و په‌تایه. تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئابووری ئه‌مه‌ریكا دووباره ده‌بوژێته‌وه و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه.
به‌پێی گوته‌ی د. نـەوزاد عـەبـدولـڵا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها بۆ ئه‌مه‌ریكا نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهانه چونكه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌واوی جیهان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك تێبینی كرا له‌و دیبه‌یته 1% باسی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی نه‌كرا.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و چۆنیه‌تی ره‌فتاركردنی بایدن و تره‌مپ روونیكرده‌وه كه ئالیه‌ت و میكانیزمی تره‌مپ و بایدن جیاوازه، تره‌مپ وا ده‌بینی كه ئیران به‌شێكه له ئالۆزی له ناوچه‌كه باوه‌ری به دیالۆگ نیه، به‌ڵكو هه‌ولی گوشاری ئابووری و هێرش كردنه سه‌ر ئێرانه.
تره‌مپ له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه چونكه به گوته‌ی تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا ته‌نها كیشه‌ی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئێران نییه، به‌ڵام به دیتنی بایدن ئێران به‌شێكه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.