لە پرۆسەیەكی ئەمنیی هاوبەشدا لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئاژانسی هەواڵگریی بەغدا، بەرپرسێكی رێكخراوی داعش دەستگیركرا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ بە ههماههنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش لە هەولێر، یەكێك لە تیرۆریستە دیارەكانی رێكخراوی داعش دەستگیركراوە روونیشی كردۆتهوه دهستگیركراوهكه بە "ئەبو نایف" ناسراوە، بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواكراو بووە و چەندین پۆستی لە ویلایەتی باكووری بەغدای رێكخراوی داعشدا هەبووە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا تۆمەتبارەكە دانی ناوە بەوەی سەر بە رێكخراوی داعش بووە و چەندین كردەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیان لە باكووری شاری بەغدا ئەنجامداوە.
پاش دەستگیركردنی ناوبراو، لەئێستادا لێكۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا دەكرێت و رێوشوێنی پێویستی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.