سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: حكوومه‌تی عێراق لەماوەی دەستبەکاربوونیدا چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورەی ئاشکراکردووە ڕه‌وانه‌ی دادگای كردوون.
له وته‌یه‌كیدا مسته‌فا كازمی، بەهۆی ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کە کاتژمێر (9:00)ى ئەمشەو پێشکەشى کرد و ڕایگەیاند: یادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی عێراق بەرز ڕادەگرین و داوا لە گەنجانیش دەكه‌م ڕێگا نەدەن خۆپیشاندانەكان لە ڕێڕەوی خۆیان دەرچن.
هەروەها كازمی گوتی: لە ئێستادا سەرنجمان خستوەتە سەر چاکسازییەکی گشتگیری دارایی، بۆیە جەخت دەکەنەوە کە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وادەی خۆیدا دەکرێت و داواش لە گەنجانی خۆپیشاندەر دەکەن پارێزگای لە ئاشتیخوازی ناڕەزاییەکانیان بکەن.
سه‌باره‌ت به‌گه‌نده‌ڵیش، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌نگاوی گه‌وره‌مان دژی گه‌نده‌ڵی گرتووه‌ته‌به‌ر و له‌ئێستاشدا زیاتر له 30 دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیمان له‌ژێر ده‌ستدایه دۆسییه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: روبەڕوبوونەوەى هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هەمووانە داواش لە گەنجان دەکەم بوارى بەریەککەوتنى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان نەدەن.
لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەشەوە، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: هەڵبژاردنی پێشوه‌خته له شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م وته‌یه‌ی مسته‌فا كازمی دوای ئه‌مه دێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌م، خۆپیشاندان شاره‌كانی خوارووی عێراق به‌رێوه‌بچێت.
وه‌ڕگێران: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.