ناتۆ داوا لە ئەمریكا دەكات تاك لایەنە بڕیار لە كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق نەدات
هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی داوا لە ئەمریكا دەكات، تاك لایەنە بڕیار لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و ئەفغانستان، نەدات.
دوای كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ڕایگەیاند: تا ئێستاش ڕەوشی ئەمنیی لە عێراق جێگیر نییە و ناتۆش ئامادەیە بوونی سەربازیی خۆی لەو وڵاتەدا فراوانتر بكات، داواشی لە ئیدارەی ئەمریكا كرد تاك لایەنە بڕیار لە كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق، نەدات.
له ئێستادا نزیكهی 500 ئهفسهر و سهربازیی ناتۆ له عیراقدا جێگیر كراون و ئهركی سهرهكیشیان، مهشقكردنه به هێزه ئهمنییهكان.
سكرتێری گشتیی ناتۆ گوتیشی: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی هێزەكانی ناتۆ لە عێراق كەمكراونەتەوە، بەڵام ئێستا ڕاهێنەران و ئەندامانی تری ناتۆ بە هێزی تەواویانەوە لە عیراق كاردەكەن.
دارشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.